مسته‌فا كازمى: داعش پیلانى گه‌وره‌ى بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌ركوك داناوه‌

0
713
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق

SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پێى وتووه‌، داعش پیلانى هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌ركوك و دیاله‌ى داناوه‌، ده‌شڵێت: “ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق به‌ وردى كار له‌سه‌ر شكستپێهێنانى ئه‌و پیلانه‌ ده‌كات”.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ عه‌بدولڕه‌حیم، شه‌مه‌رى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق قسه‌م كرد، له‌ دۆخى خراپى سنوورى عێراق و سوریا ئاگادارم كرده‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر چه‌كدارى داعش له‌ سوریاوه‌ بۆ عێراق جوڵه‌ى تێدا ده‌كه‌ن و دێنه‌ ناو خاكى عێراق”.

وتیشى: “له‌ وه‌ڵامى قسه‌كانمدا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پێى وتم: زانیاریی وردمان پێگه‌یشتووه‌، كه‌ داعش ده‌یه‌وێت هێرشى گه‌وره‌ له‌ كه‌ركوك و دیاله‌ ئه‌نجامبدات، به‌ڵام ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق شه‌و و رۆژ كارده‌كات بۆ شكستپێهێنانى ئه‌و پيلانه‌ و راگرتنى هاتنى چه‌كدارانى داعش له‌ سوریاوه‌ بۆ عێراق”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی باس له‌ كۆنترۆڵنه‌كردنى سنوورى عێراق و سوریاش ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “سنوورى سوریا و عێراق به‌ سه‌ربازانى عێراق كۆنترۆڵ ناكرێت به‌ ته‌واوه‌تى، چونكه‌ پێویسته‌ سیستمێكى راسته‌قینه‌ى چاودێرى پێكهاتوو له‌: فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان، كه‌ره‌سته‌ى پێشكه‌وتووى سه‌ربازى و ئاگادار كه‌ره‌وه‌ هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سنوورانه‌ پارێزراو بن”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this