كه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق ده‌ستپێده‌كات؟

كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: شه‌فه‌ق
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو كاره‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق له لیژنه‌ى دارایی كۆتایی دێت، ده‌شڵێت: “تاوه‌كو پرسى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا نه‌كه‌وێت به‌لایه‌كدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه نادرێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “زۆرینه‌ى پێداچوونه‌وه و زیادكردنهكانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق كۆتاییان هاتووه، نێردراونه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكات، ئه‌وانیش ته‌نیا ماوه‌ى دوو رۆژیان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ى خۆیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بكه‌ن”.
وتیشى: “زۆرینه‌ى كاره‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه كۆتاییان هاتووه و پێشبینى ده‌كه‌ین سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو یان كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پرۆژه‌یاساكه ئاماده‌بێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى، به‌ڵام ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه كاتێك ده‌ستپێده‌كات كه پرسى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا یهكلابووبێتهوه و رێككه‌وتبن”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ شیروان میرزا ئه‌ندامى هه‌مان لیژنه له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى ته‌واوى كاره‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه له په‌رله‌مان كۆتایی دێت، چونكه ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك یان دوو كۆبوونه‌وه‌مان ماوه”.
له‌باره‌ى پشكى هه‌رێمه‌وه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بۆ تێپه‌ڕاندنى پشكى هه‌رێم پێویسته كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى لایه‌نه سیاسییه‌كان بكرێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
2020-05-11
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17