ئیمارات کەشتییەکی ئاسمانیی دەنێرێتە سەر مەریخ

0
308

SNN

بەمەبەستی ناردنی وێنە و زانیاریی ورد لەسەر هەسارەکە، ئیماراتی عەرەبی ئەمڕۆ سێشەممە کەشتییەکی ئاسمانیی ناردە سەر خولگەی هەسارەی مەریخ.

گەر ئەم هەوڵەی ئیماراتی عەرەبی سەربگرێت، ئەو وڵاتەی کەنداو دەبێتە پێنجەم وڵات کە کەشتیی ئاسمانی بنێرێتە سەر هەسارەی مەریخ لە ئاسمان و دەشبێتە یەکەم نێردەی عەرەبی لە بۆشایی ئاسماندا.

کەشتییە ئاسمانییەکەی ئیمارات چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ لەسەر خولگەی هەسارەی مەریخ جێگیر ببێت و ناوی گالیسکەی (ئەمەل)ە تیمی چاودێریی لەسەر زەوی چاوەڕێن وێنەی روونی مەریخ وەربگرن لە کەشتییەکە.

گالیسکەی ئەمەل سێیەم گالیسکەیە کە دەچێتە ناو خولگەی مەریخەوە لەم مانگەدا، دوای ئیمارات وڵاتی چینیش کەشتییەک دەنێرێت بەناوی (تیانوین-1)ەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this