ئەنجوومەنی ئاسایش دانیشتی داخراو لەبارەی سوریاوە ئەنجامدەدات

گیێر پیدەرسن
SNN
بۆ یەکەمجار و دوای ماوەیەکی درێژ، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا چەند دانیشتنێک بە داخراویی بەڕێوە دەبات.
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک لەزاری سەرچاوەیەکی تایبەتەوە بڵاویکردووەتەوە “دانیشتنەکان دوای ئەو شکستانە دێن کە لە گفتوگۆکانی جنێفەوە هاتوونەتە ئاراوە”.
لەبارەی هۆکاری داخراویی دانیشتنەکەوە، ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە “پێویستدەکات راوبۆچوونەکان بەشێوەیەکی بەرچاو و دوور لە پەردە ئاڵوگۆڕیان پێ بکرێت و دید و قسەی ئاشکرا بکرێت لەنێوان ئەندامانی ئەنجوومەنەکەدا”.
چاوەڕێدەکرێت لە دانیشتنە داخراوەکەدا گییەر پێدرسۆن نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتێکی ورد بخوێنێتەوە لە بارەی دوایین دۆخی دانیشتنەکانی جنێف-ەوە.
رۆژی هەینی رابردوو پیدەرسن لەبارەی گفتوگۆکانی لیژنەی دەستووری سوریاوە لە جنێفەوە رایگەیاند “دانیشتنەکان بێهیوایان کردووین و هیچ ئاسۆیەک نییە”.
گییەر پێدرسۆن نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا لە پرێس کونفڕانسێکدا لە ژێنێڤ وتی: “هیچ دەورگێڕ یان گرووپێک لە دەورگێڕان لە سووریا ناتوانن ڕێگاچارەیەک داسەپێنن یان ئەو پێکدادانە بە تەنیایی چارەسەر بکە ن کە لە سوریا هەیە”.
نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا وتیشی: “لە ئێستادا کە هێزەکانی پێنج وڵات لە سووریا ئامادەن، هەر بەو بۆنەوە دەبێ بە دوای ڕێگا چارەیەکەوە بین بۆ کوتاییهێنان بە پێکدادان لەو وڵاتە”.
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سوریا وتی: “ئەگەر ئێمە بۆ دۆزینەوەی داڕشتنێکی چەند لایەنە سەبارەت بە چارەسەر کردنی قەیرانی سوریا هۆگری سیاسیمان نەبێت، بۆ ئێمە بەرەوپێشچوون زۆر دژوار دەبێت” .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا
2020-11-18
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17