ئەنجومەنی وەزیران شانەی کارگێڕی بۆ دۆخی ئابووری و دارایی پێکدەهێنێت

موستەفا کازمی
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا شانەیەکی کارگێڕی بۆ دۆخی ئابووری و دارایی بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پێکبهێنێت، لە کاتێکدا کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخی دارایی عێراقی سەختتر کردووە، کاری سەرەکی شانەکە چاکسازی دارایی و باشترکردنی ئاستی دامەزراوە داراییەکان دەبێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پێگەی فەرمی تویتەر بڵاویکردەوە، شانەکە لە ژێر سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت، هەروەها لە ئەگەری ئامادەنەبوونی سەرۆک وەزیران، وەزیری دارایی دەسەڵاتی تەواوی پێدەدرێت کە سەرۆکایەتی شانەکە بکات.
هەروەها سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، شانەیەکی بەپەلە پێکدەهێنن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی چاکسازی دارایی وڵات بکات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17