مه‌سرور بارزانى: راده‌ستكردنى ته‌واوى مه‌له‌فى نه‌وت به به‌غدا ده‌ستوورى نییه

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كێشه‌ى ئێمه ته‌نیا مووچه نییه، به‌ڵكو كێشه‌ى ئێمه خه‌رجى سیادى، خه‌رجى وه‌به‌رهێنان و كێشه‌ى مادده‌ى 140ه، وتیشى: “ئه‌و بابه‌ته‌ى كه باس له راده‌ستكردنى ته‌واوى مه‌له‌فى نه‌وت ده‌كات ده‌ستوورى نییه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند: “به‌داخه‌وه كه باس له كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كرێت، راسته‌وخۆ مووچه دێته پێش چاو، به‌ڵام كێشه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌ى مووچه نییه، كێشه‌ى خه‌رجى سیادى، خه‌رجى وه‌به‌رهێنان و مادده‌ى 140ه، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه بچوكى نه‌كه‌ینه‌وه”.
وتیشى: “زۆربه‌ى كات بابه‌تى ئه‌وه باسده‌كرێت ته‌واوى مه‌له‌فى نه‌وتى هه‌رێم راده‌ستى به‌غدا بكرێت، ئه‌مه ده‌ستوورى نییه و ئێمه‌ش قبوڵى پێشێلكردنى مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێم ناكه‌ین، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه كراوه و له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا هاتووه رێكبكه‌ون”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم باسى بابه‌تى كۆده‌نگى سیاسى كرد و وتیشى: “ئه‌و به‌رپرسانه‌ى به‌غدا كه ئێستا له به‌غدا دانیشتوون به‌هۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له پۆسته‌كانیاندان، له ئێستادا ئێمه پێویستمان به ته‌وافوقى سیاسى هه‌یه و پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان داكۆكى له مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێم بكه‌ن”.
له‌باره‌ى كه‌سى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه وه‌زیرێكى نوێى نه‌وتمان هه‌یه و باوه‌ڕمان پێى هه‌یه، زۆربه‌ى كات ده‌شوترێت هه‌رێم به كه‌متر له نرخى خۆى نه‌وت ده فرۆشێت، ئه‌مه راست نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به كرێى گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌وه هه‌یه كه هه‌رێم ته‌واوى خه‌رجییه‌كه له‌سه‌ر خۆیه‌تى، له‌لایه‌كى تریشه‌وه په‌یوه‌ندى به جۆرى نه‌وته‌كه‌وه هه‌یه، كه سۆمۆ خۆشى نه‌وت به نرخى برینت نافرۆشێت”.
له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه 30 رۆژ جارێك سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌كرد: “هیوادارین رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ین ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كه نێوماڵى خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه له‌ڕووى ئابوورییه‌وه، له‌وانه‌یه دابه‌شكردنى مووچه له ئاستى ویستى ئێمه‌دا نه‌بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ده‌بێت”.
له‌باره‌ى پرسى لامه‌ركه‌زى ئیدارى پارێزگاكانه‌وه مه‌سرور بارزانى باسى له‌وه‌شكرد: “ئێمه لامه‌ركه‌زى به‌شێكه له كارنامه‌ى كابینه‌كه‌مان، به‌ڵام هیچ پرۆژه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كارنامه‌یه مایه‌ى قبوڵ نییه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئێران دیاری‌کرا
2020-05-28
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17