
SNN
کەمێک پێش ئێستا لە نێو بازاڕى شارى سلێمانى و لە ناو مۆبایل فرۆشەکان لە دارەسوتاوەکە بە هۆى دەمقەڵێى نێوان چەند کەسێکەوە کە لەو شوێنە کار دەکەن شەڕە چەقۆ دروست دەبێت بەو هۆیەوە چوار بریندارى لێدەکەوێتەوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێرا بە SNN راگەیاند :”ئاگادارین کە شەڕێک لە نێو بازاڕ دروست بووە و لە ئەنجامدا چەند بریندارێک هەیە کە بە چەقۆ برینداربوون”.
بەپێى زانیاریەکان شەڕەکە لە نێوان دوو کەسدا بووە و دواتر شەڕەکە گەورە بۆتەوە چەقۆیان بەکارهێناوە و لە ئەنجامدا چوار کەس بریندار دەبن، لە ئێستاشدا بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەرى پزیشکیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی