
کرێکارانی بیانی
SNN
به هۆی بهرزبوونهوهی رێژهی بێكاری، حكومهتی عێراق فەرمانی دەرکردنی هەزاران کرێکاری بیانی داوە، بەهۆی مانەوەیان بە شێوەیەکی نایاسایی لە عێراق.
خالید میحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: وەزارەتەکەیان هەستاوە بە هەڵمەتێکی بەرفراوانی چاودێریکردنی ئەو کرێکارە بیانیانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە عێراق ماونەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق، وتیشی بوونی ئهو رێژه زۆرهی كرێكاری بیانی له عێراق، گرفتی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ هاووڵاتیان دروستکردووەو، بۆته هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری بەشێوەیەکی بەرچاو.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی روونکردۆتەوە، دوای لێكۆڵینهوه و بهدواداچوون بۆمان دهركهوتووه، كه 31 هەزار کرێکاری بیانی بەهۆی نەبوونی مافی مانەوەیان بەشێوەیەکی نایاسایی لە عێراقدا دەردەکرێن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17