وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده: ئه‌گه‌ر كۆرۆنا ببێته هه‌ڕه‌شه ئێمه‌ش بڕیارى گشتگیر ده‌ده‌ین

قوتابخانه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى له شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تى هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر کۆرۆنا ببێتەوە به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گشتگیر، ئێمه‌ش ناچارین هه‌نگاوی گشتگیر بنێین، ده‌شڵێت: “ئه‌و كاتانه‌ی ئێمه دامانناوه به‌شی ئه‌وه ده‌كات كه پڕۆگرامی خوێندن ته‌واو بكرێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌یوان عه‌لى، بریكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كاندا تیایه‌تی له حاڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له پۆلێكدا یان له قوتابخانه‌یه‌كدا لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی قه‌زا بۆی هه‌یه كه ئه‌و پۆله دابخات، ئه‌گه‌ر له قوتابخانه‌یه‌كدا بڵاوبوویه‌وه ئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دراوه‌تێ قوتابخانه‌كه دابخات، واته ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕكراوه‌ته‌وه بۆ پارێزگاكان و بۆ قه‌زاكانیش كه په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ده‌توانن یه‌ك پۆل دابخه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رە گشتییه‌كان ده‌توانن قوتابخانه‌یه‌ك دابخه‌ن، وه‌زاره‌تیش ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه كه سه‌رتاسه‌ری ده‌وام رابگرێت ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه بزانیین ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له‌سه‌ر ژیانی خوێندكاران و مامۆستایان و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان”.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر کۆرۆنا ببێت به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گشتگیر، ئێمه‌ش مه‌جبورین هه‌نگاوی گشتگیر بنێین، به‌ڵام ئێستا ده‌سه‌ڵات دراوه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پارێزگاكان بۆ داخستنی قوتابخانه‌یه‌ك یان پۆلێك له قوتابخانه‌كان”.
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له وەڵامی ئەو پرسیارەی، ئایا ئەمساڵ فریای تەواوکردنی پڕۆگرامی خوێندن دەکەون یا رێگا چارەیان چیيە بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو ماوەیەی خوێندن تێیدا راگیرابوو؟ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونیسێفدا دانیشتووین و قسه‌مان له‌گه‌ڵدا كردوون مه‌رجه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه ئه‌مساڵ وه‌رزی یه‌كه‌ممان هه‌تا 1ى حوزه‌یران، ده‌وام ده‌بێت پاش ئه‌وه تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كات له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یراندا یا له 20ى حوزه‌یران پشووه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن كه پشووی هاوینه‌یه، هەروەها له 1ى ئه‌یلول، وه‌رزی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات هه‌تا مانگی تشرینى دووه‌م، له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینى دووه‌میش تاقیكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له 1ى كانونى یه‌كه‌م، وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵێكی تر ده‌ستپێده‌كات ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه یونسكۆ داویه‌تی، ئێمه له‌گه‌ڵیان دانیشتووین و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌وان كردوویانه، ئه‌و كاتانه‌ی كه ئێمه دامانناوه به‌شی ئه‌وه ده‌كات كه پڕۆگرامی خوێندن ته‌واو بكرێت”.
باس له‌وه‌شده‌كات: “ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویش ته‌واو نه‌بێت لە 85% بۆ 90% مه‌نهه‌جه‌كه ده‌خوێنرێت كه ساڵی پار مه‌نهه‌جمان 71% بۆ 75% ته‌واوكردبوو، ساڵه‌كه به‌چاكیش ته‌واوكراو هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نه‌بوو كه ببێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا هیچ پلانێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له پشووى هاویندا قه‌ره‌بووى ئه‌و كاته بكه‌نه‌وه كه وانه‌ى تێدا نه‌خوێنراوه؟ د. سه‌یوان عه‌لى روونیده‌كاته‌وه: “پشووی هاوین بۆ ئێمه تۆزێك قورس ده‌بێت، چونكه پله‌ی گه‌رمی له وڵاتی ئێمه بۆ 45 پله‌ى سه‌دى به‌رزده‌بێته‌وه هه‌تاوه‌كو 50 ش ده‌ڕوات، هه‌ندێكجار قوتابی ناتوانێت له هۆڵه‌كانی خوێندندا به‌رده‌وام بێت له خوێندن له‌و گه‌رمایه، له‌به‌ر ئه‌وه من پێشبینی ناكه‌م بتوانیین له هاویندا ده‌وام بكه‌ین، بڕیارێكی واشمان نییه كه هاوین ده‌وامی تێدابكه‌ین له‌به‌ر ئه‌و گه‌رمایه و له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه به‌سه‌ر كوردستاندا هاتووه، وه‌كو ده‌زانین هاوین ده‌گاته 45 پله‌ى سه‌دى كه‌واته ده‌بێت هه‌رچی قوتابخانه‌یه سپلێتی تێدا بێت و ئامێری موبه‌ریده به‌شناكات و قوتابییه‌كان بێزار ده‌بن، پێشبینی ناكه‌م فێرببن ئه‌گه‌ر له‌و گه‌رمایه‌دا وانه بخوێنرێت و توانای تێگه‌یشتنی وانه‌كانیان نابێت”.
هەواڵی زیاتر
-
بەهای تمەنی ئێرانی بەردەوامە لە دابەزین
2020-06-24 -
گەلەری:ئاهەنگێڕانی یاریزانانی بایرن میونخ
2020-06-28
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئێران تۆمەتەکانی نەتەنياهو رەتدەکاتەوە
2021-03-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17