کۆمسیۆنی باڵا، 236حزب و 29هاوپەیمانیمان بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکردووە

هەڵبژاردن لە عێراق
SNN
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: زانیارییەکانمان دەنێرین بۆ چوار لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەوەی وردبینیمان بۆ بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئیستا 236 حزب و 29 هاوپەیمانیامن تۆمارکردووە، کە وا بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند: لەگەڵ ئەو ژمارانەی کە ئاشکراکراوون 50 کەسیش بەشێوەی سەربەخۆ خۆیان کاندید کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ناو تۆمارکردنی کاندیدەکان تا سەرەتای مانگی ئازار بەردەوام دەبێت و دواتر سەرجەم کاندیدەکان و حزبەکان زانیارییەکانیان دەنێرێت بۆ چوار لایەن پەیوەندیدار تا پیاچوونەوە بۆ ناوەکان بکەن.
جومانە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لەو بڕوایەداین کە حزب و هاوپەیمانی و کاندیدی نوێ لە چەند هەفتەی داهاتوودا خۆیان تۆماربکەن، تا کاتی ئێستاش تەواوی پرۆسەی ناو تۆمارکردن و خۆ کاندیدی کردنی لایەنەکان بەشێوەیەکی زۆر باش بە رێوەدەچێت و هیچ گرفتێک ئەوتۆ رووبەڕووی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان نەبۆتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بڕیاردرا سزا بۆ ئەم ئۆتۆمبێلانە دەربکرێت
2020-06-14
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17