ساڵى رابردوو زۆرینه‌ى تووشبووانى شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ژن بوون

نه‌خۆشێكى شێرپه‌نجه له‌كاتى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ردا | فۆتۆ: KatarzynaBialasiewicz / iStock / Getty Images Plus
SNN
به‌پێى ئامارێك ساڵى رابردوو رێژه‌ى تووشبوونى ژنان به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له شارى سلێمانى 50% بووه، له كاتێكدا پیاوان 49% بووه، هاوكات له ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا زیاتر له 2 هه‌زار تووشبووى نوێى شێرپه‌نجه تۆماركراون.
به‌پێى ئامارى ساڵانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه له شارى سلێمانى، “له ساڵى 2020دا 2 هه‌زار و 543 نه‌خۆشى نوێى شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌كه تۆمار كراون، له‌و رێژه‌یه‌ش 178 تووشبوویان ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵییه‌وه بووه”.
نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له ئاماره‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به رێژه‌ى تووشبوون به‌پێى ره‌گه‌ز كردووه و ئاشكرایكردووه، “ساڵى رابردوو رێژه‌ى 55.5% تووشبووانى شێرپه‌نجه له ره‌گه‌زى مێ بووه و رێژه‌ى 49.5%ى له ره‌گه‌زى نێر بووه”.
له‌باره‌ى جۆرى باوى شێرپه‌نجه كه زۆرترین رێژه‌ى تووشبوونى هه‌بووه ساڵى پار نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك له ریزبه‌ندى یه‌كه‌مدایه، كه 390 حاڵه‌تى هه‌بووه و شێرپه‌نجه‌ى لیمفهكانیش له پله‌ى دووه‌مدا دێت كه 135 تووشبووى نوێى لێ تۆماركراون”.
نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ته‌نیا پێشوازى له نه‌خۆشانى پارێزگاى سلێمانى ناكات، به‌ڵكو له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراقه‌وه نه‌خۆش روویتێدهكات، له ئامارى ساڵانه‌یدا ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه كه، “13%ى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه روویان له نه‌خۆشخانه‌كه كردووه به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر نیشته‌جێى پارێزگاكانى تر‌ى عێراق و هه‌رێمن”.
ساڵى رابردوو رۆژانه 711 نه‌خۆش و مانگانه‌ش 12 هه‌زار و 701 نه‌خۆش به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر روویان له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا كردووه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزیری وزەی ئێران گەیشتە بەغدا
2020-06-03
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17