نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 50 ملیۆن هاوەن و تۆپی نەتەقیوە لە عێراق بوونی هەیە

0
129

SNN

ئەمڕۆ پێجشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: بە نزیکەیی ئەو خەمڵاندنەی کە ئێمە کردوومانە 50 ملیۆن گولە تۆپ و هاوەن و کاتیۆشا لە عێراق بوونی هەیەو هێشتا نەتەقیونەتەوە.

شەهاب ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی چارەسەرکردنی بۆمبوو تەقەمەنییەکان لە وەزارەتی بەرگری، راگەیاند: نەتەوە یەگرتووەکان راپۆرتێکی پێشکەش بە عێراق کردووە تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە 50 ملیۆن سەری تەقینەوە هەیە لە عێراقدا و هێشتا نەتەقیونەتەوە، تیمەکانی ئێمە تەنیا لە ساڵی 2020دا توانویەتی 33 هەزار و 333 سەری تەقینەوە لە عێراق کۆبکاتەوەو لە ناویان بەرێت.

شەهاب ڕوونیکردەوە، کە زۆربەی ئەو گوولە نەتەقیوانە دەکەونە پارێزگاکانی نەینەوا و بەسرە و دیوانیە، هەرچەندە تیمەکانمان ئاماژە بەوەکردووە کە لە پازرگاکانی دیکەی عێراقیش بوونی هەیە، بەڵام پشکی شێر بەر ئەو پارێزگایانە دەکەوێت.

ئەوەشی روونکردەوە، بەهۆی ئەوە کە لە کاتی ئێستادا تەکنەلۆجیای پێشکەوتوومان لە بەردەستەو بەردەوام رێکخراوە جیهانییەکان هاوکاریمان دەکەن، رۆژانە لەو جۆرە مووشەک و گولە تۆپ و کاتیۆشایانە، لە نێو حەوشەی ماڵ و کۆڵان و کێڵگەکاندا دەدۆزینەوەو لە ناویان دەبەین پێش ئەوەی زیان بە هاووڵاتییان بگەیەنن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this