بەغدا بڕێکی دیکە لە نەوتی سپی ماڵان بۆ هەرێم دەنێرێت

0
550

SNN

پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت وەزیری نەوتی عێراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ناردنیت 50 ملیۆن لیتر نەوتی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان.

غالب محەمەد راشیگەیاند: ئەو نەوتەی کە بە رەزامەندی وەزیری نەوتی عێراق بۆ هەرێم دەنێردرێت، بەسەر شەش ناوچەدا دابەشدەکرێت کە بەمجۆرەیە:

1ــ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین كۆی هەناردەكردنی دەكاتە (21,500,000) لیتر، كە رۆژانە زیاتر لە (216) هەزار لیتر نەوتی سپی دێت بۆ ئەو سێ شوێنە.

2. پارێزگای هەولێر زیاتر لە (15,80,000) لیتری بۆ دێت، رۆژانە دەكاتە (144) هەزار لیتر.

3. بۆ پارێزگای هەڵەبجە (5,250,000) لیتر کە رۆژانە (36) هەزار لیتری بۆ دێت.

4. بۆ پارێزگای دهۆك (7,900,000) لیتر كە رۆژانە دەكاتە (72) هەزار لیتر.

ئەو نەوتەی کە دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان بەنرخی حکومییە واتا 150 دینار بۆ هەر لیترێک،  بۆ هەر بەرمیلێک دەکاتە (31,500)هەزار.

هەروەها لە سەر داوای پارێزگای سلێمانی وەزارەت رەزامەندیداوە بە پێدانی 3 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخی (300) دینار بە شێوەی بازرگانی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this