“هه‌فته‌ى داهاتوو بۆ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت”

0
406
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌فته‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت بۆ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ 2021ى عێراق، ئه‌ندامى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ش ده‌ڵێت: “هیوایه‌كى زۆر هه‌یه‌ كه‌ هه‌رێم و ناوه‌ند بگه‌نه‌ رێككه‌وتن”.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند: “هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌فته‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت بۆ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، ئێمه‌ به‌هیواى گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێكى ده‌ستوورى له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم به‌رده‌وامین له‌ هه‌وڵه‌كانمان”.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ جه‌مال شوكر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌ میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “سه‌ردانى داهاتووى شاندى هه‌رێم كۆتا سه‌ردانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت له‌لایه‌ن شاندى هه‌رێمه‌وه‌ بۆ رازیكردنى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ به‌ پشكى هه‌رێم له‌ پرۆژه‌یاساكه‌ بده‌ن”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “هیوایه‌كى زۆر هه‌یه‌ و گه‌شبینین كه‌ هه‌ولێر و به‌غدا له‌ڕێگه‌ى شاندى هه‌رێمه‌وه‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بگه‌نه‌ رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 له‌ دوو رۆژى داهاتوودا”.

جه‌مال شوكر باسى له‌وه‌شكرد: “شانده‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌ چالاكه‌كانى ناو په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام ده‌دات”.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ دوێنێ سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى شاندى هه‌رێم له‌ به‌غدا به‌ SNNى راگه‌یاند: “هێشتا کاتی گەڕانەوەی شاندی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا دیارینەکراوە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this