
ده‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وت | فۆتۆ: SNN
SNN
رێكخراوێكى جیهانى هۆشدارى ده‌دات له داهاتووى ئابوورى وڵاته ههناردهكهرهكانى نه‌وت به‌هۆى گۆڕ‌انى سیاسه‌تى جیهان له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و ئاشكرایده‌كات: 13 ترلیۆن دۆلار زیانیان پێده‌گات، ده‌شڵێت: “زۆرینه‌یان 46%ى داهاته‌كه‌یان له‌ده‌ستده‌ده‌ن”.
له نوێترین راپۆرتیدا رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى (كاربۆن تراكهر) كه تایبه‌ته به شیكارى سیاسه‌تى بازاڕه‌كانى جیهان به‌پێى رێڕه‌وى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “به‌هۆى مه‌ترسییه‌كانى گه‌رمبوونى زه‌وى و گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له 20 ساڵى داهاتوودا جیهان ناچاره په‌نا بۆ وزه‌ى پاك به‌رێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات نرخى نه‌وت دابه‌زێت و ئه‌و وڵاتانه‌ى ئابوورییه‌كه‌یان پشت به هه‌نارده‌كردنى نه‌وت ده‌به‌ستێت له ساڵى 2040دا به نرخى ئه‌مڕۆى دۆلار 13 ترلیۆن دۆلار زیانیان پێبگات”.
رێكخراوه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا روونیكردووه‌ته‌وه، “زۆرینه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ئێستا ئابوورییه‌كه‌یان پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت، 46% بودجه و داهاتیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له ئێستاوه ده‌ستبكه‌ن به دانانى پلانه ئابوورییه‌كانیان به‌گوێره‌ى ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه‌ى كه جیهان له داهاتوودا په‌یڕه‌وى ده‌كات”.
عێراق و سعودیه و چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى له ریزى ئه‌و وڵاتانه‌ن كه زیانیان پێده‌گات و له‌ناو راپۆرته‌كه‌دا ناویان هاتووه، له‌و باره‌یه‌وه رێكخراوى كاربۆن تراكهر ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “40 وڵات ئابوورییه‌كه‌یان زیانى پێده‌گات به‌هۆى ئه‌م بابه‌ته‌وه، 46%ى ئه‌و داهاته‌ى كه له هه‌نارده‌ى نه‌وت و غازه‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت له‌ده‌ستیده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كى گشتى، به تایبه‌تیش عێراق و غینیا به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ڕێژه‌ى 80%ى ئابوورییه‌كه‌یان پشت به نه‌وت ده‌به‌ستن رێژه‌ى 40%ى داهات له‌ده‌ستده‌ده‌ن، سعودیه‌ش به‌ڕێژه‌ى 20%ى داهاته‌كه‌ى له‌ده‌ستده‌دات”.
له‌باره‌ى وڵاتانى تره‌وه له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “نه‌یجیریا، جه‌زائیر، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، چین و هندستانش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئابوورییه‌كه‌یان ده‌بێته قوربانى گۆڕ‌انى سیاسه‌تى ئابوورى به‌هۆى گه‌رمبوونى زه‌ویی”.
رێكخراوى كاربۆن تراكهر هۆشدارى ده‌دات له داهاتووى سیاسى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ده‌بنه قوربانى ئه‌م گۆڕانكارییه و له راپۆرته‌كه‌دا روونیكردووه‌ته‌وه، “به‌هۆى ئه‌و باره ئابوورییه خراپه‌ى كه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا دێت نا جێگیرى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى روویان تێده‌كات و ده‌بێته هۆكارى ناسهقامگیربوونى سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانى ئه‌و وڵاتانه، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه هه‌وڵى هه‌مه‌جۆركردنى ئابوورى وڵاته‌كه‌یان بده‌ن”.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17