بایدن: چین نانی ئێمە دەخوات

0
405

SNN

سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانی نیشاندا لەڕووی پیشەسازییەوە چین لەپێش ئەمریکادێت و رایگەیاند: “چین نانی ئێمە دەخوات و دەبێت خەرجی بواری پەرە بە بواری پیشەسازی بدەین”.

بایدن لە وتارێکیدا لەبەردەم ئەنجومەنی پیران وتی: “چین بە بڕی ملیاران دۆلار وەبەرهێنان دەکات لە چەندین بواری جیاوازدا و بەتایبەتیش لە بواری گواستنەوە و ژینگەدا”.

راشیگەیاند: “ئەگەر ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی پیشەسازییەکەی چڕنەکاتەوە ئەوا چین زیانی ئابووری بە ئەمریکا دەگەیەنێت”.

بایدن پێشنیازیشی کردووە کە بڕی دوو تریلیۆن دۆلار خەرجبکات لە ماوەی چوارساڵی داهاتوودا ئەوەش لەپێناو رەخساندنی هەلیکار و وەبەرهێنان لە بواری وزە کە دۆستی ژینگەبێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this