ئیدارەی ئەمریکا لە هەوڵی داخستنی گرتوخانەی گوانتانامۆدایە

0
132

SNN

بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئاشکرایکردووە، ئیدارەی بایدن درێژە بە پلانێکی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دەدات بۆ داخستنی گرتوخانەی گوانتانامۆ لە کوبا.

ئەو بەرپرسە بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی وتووە: چاوەڕوان دەكرێت لە چەند هەفتە یان مانگی داهاتوودا جۆو بایدن سەرۆكی ئەمریكا بڕیار لەسەر داخستنی ئەو گرتووخانەیە بدات.

رۆیتەرز نوسیویەتی، پێناچێت دەرکردنی بڕیارێک لەسەر داخستنی گرتووخانەکە بە ئاسانی جێبەجێبکرێت بەهۆی ئەو هەموو بەربەستە سیاسی و یاساییەی کە لەبەردەم جێبەجێکردنیدا دروستدەبن.

دوای هێرشەكانی 11 سێپتێمبەری ساڵی 2001 گرتوخانەی گوانتانامۆ لە کوبا دروستکرا کە ئەو تاوانبارانەی لەخۆگرتووە کە بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this