بانکی نێودەوڵەتی بڕیاریدا قەرز بدایە عێراق

0
530
بانکی نێودەوڵەتی

بۆ مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بانکی نێودەوڵەتی رەزامەندی پێدانی 33 ملیۆن دۆلاری بەعێراق دا.

سایتی فەرمی بانکی نێودەوڵەتی چوارشەممە 13 ئایار بڵاویکردەوە، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق لە قۆناغی یەکەمدا بۆ کڕینی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد و تیشک و قەڵەوێرەی نەخۆش، بانکی نێودەوڵەتی بڕیاریداوە 7 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بداتە وەزارەتی تەندروستی عێراق.

لە قۆناغی دووەمدا بڕی 25 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار دەداتە حکومەتی عێراق، بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییەکان و مەشق پێکردنی تەواوی کارمەندو پزیشکەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە لەڕیزی پێشەوەی دۆخەکەدان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this