پێنتاگۆن: ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی

0
415

SNN

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لەدوایین لێدوانیدا نیگەرانی وڵاتەکەی خستەڕوو سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئێران و تۆمەتباریشیکرد بەوەی “هۆكاری تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكە بێت”.

جۆن كیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێران بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی تیرۆر.

ئەوەشی خستەڕوو: ئێران هەڕەشەیە بۆسەر وڵاتانی دراوسێی و وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاش پابەندە بە داكۆكیكردن لە هاوپەیمانەكانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی و ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا.

هاوکات دوپاتیشیكردەوە: پەیوەندییە سەربازییەكانی ئەمریكا لەگەڵ هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە پتەو و توندوتۆڵە، پنتاگۆنیش بە وردی چاودێریی جموجۆڵەكانی ئێران دەكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this