
ئاڵاى ئه‌مریكا و توركیا | فۆتۆ: Shutterstock
SNN
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا په‌یامێك ئاراسته‌ى توركیا ده‌كات له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته رێزى خاكى عێراق بگرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “ئێمه ئاگادارى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى توركیاین له‌ناو خاكى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، داوا ده‌كه‌ین هه‌ر ئۆپراسیۆنێك یان چالاكییه‌كى سه‌ربازى كه ئه‌نجامده‌درێت له سنوورى عێراق له چوارچێوه‌ى رێزگرتنبێت له سه‌روه‌رى خاكى عێراق، پێویستیشه توركیا رێزى سه‌روه‌رى خاكى عێراق بگرێت”.
دوێنى هه‌ینى ئیبراهیم كه‌ڵن، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان كرد و رایگه‌یاند: “ئۆپراسیۆنه‌كانمان له باكوورى عێراق به هاوكارى هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چن، قوڵایى چوونه ناو خاكى عێراق و ماوه‌ى مانه‌وه هێزه‌كانیشمان به هاوكارى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق دیارى ده‌كه‌ین”.
قسه‌كانى ئیبراهیم كه‌ڵن له‌كاتێكدایه كه رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى پێشوو خولوسى ئاكار، وه‌زیرى به‌رگریى توركیا له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ 2) كه به‌ره‌به‌یانى چوارشه‌ممه له چیاى گاره له دهۆك ده‌ستیپێكرد له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه رایگه‌یاند: “هه‌تاوه‌كو تیرۆریستێك مابێت ئێمه رووبه‌ڕووى ده‌بینه‌وه و ئۆپراسیۆنه‌كانیشمان له باكوورى عێراق تووندتر و فراوانتر ده‌كه‌ین”.
به‌ره‌به‌یانى چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند: له چیاى گاره له پارێزگاى دهۆك به مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان ئۆپراسیۆنى سه‌ربازییان ده‌ستپێكردووه و سه‌ربازیان له‌سه‌ر چیاكه دابه‌زاندووه، به‌رده‌وامیش ده‌بن له ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌وه‌نده‌ى پێویست بێت.
هاوكات وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا ئاشكرایكرد، له ئه‌نجامى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه و سه‌ربازانى سوپاى توركیا له چیاى گاره سێ سه‌رباز كوژراون و سیانى تریش بریندار بوون، 30 گه‌ریلاى پارتى كرێكارانى كوردستانیش شه‌هید بوون.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سۆڵسکایەر باس لە بردنەوەکە دەکات
2020-12-30
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17