جەمیل هەورامی: پێشمەرگە هەیە خاوەن خانوو دەریکردووە و ئێستا لە مزگەوت دەژی

کۆمەڵێک پێشمەرگە لە سەنگەردان
SNN
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان ئاماژە بەوە دەکات “دۆخی پێشمەرگەی دێرین زۆر خراپە و هەرچی زووە دەبێت بەهانایانەوە بێن”.
جەمیل هەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان رایگەیاند “سەرکردایەتیی سیاسیی کورد ئەڵێی نە بای دیوە نە باران و لە سێ لاوە تورکیا و ئێران و عێراق تەنگیان پێ هەڵچنیوین، بەڵام پارەی نەوت و بازرگانی چاوی کوێر کردوون و نابینن”.
هەورامی وتیشی: “پێشمەرگەی دێرین هیچ ماف و ئیمتیازاتێکیان نییە جگە لە مووچەی خانەنشینی، پێشمەرگە هەیە کرێچی بووە بە 150 هەزار دینار و دەرکراوە و لە مزگەوتدا دەژی و ماڵ و مناڵەکەشی ناردووەتەوە ماڵی خەزووری”.
راشیگەیاند “پێشمەرگەی دێرین کە مردیش دەبێ بخرێتە چاڵێکەوە، چونکە گۆڕیش بووە بە پارە و توانای دارایی ئەوەی نییە لە دوای نەمانی گۆڕێکیشی هەبێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17