گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1685
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

 

ئاس:

  • ژمارە 9ی ژوری جلگۆڕینی یانەی ریاڵ مەدرید.
  • ئەسینسیۆ باشترین بژاردەیە بۆ زیدان تا یاری پێبکات لە یارییەکانی داهاتوودا دوای تووشبوونی یۆڤیچ بە پێکان.
  • ئەو یاریزانە زیاترە لە 10گۆڵی تۆمارکردووە لە ساڵێکدا کاتێک لە ژێر دەستی زیدان یاری کردووە.
  • فۆرمۆلا 1 رایگەیاند،تیمی فیراری گرێبەست لەگەڵ کارلۆس ساینزی ئیسپانی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەکات.
  • دیمبلی گەڕایەوەو کارەکانی چارەسەری پێکانەکەی دەستپێکردەوە.

 

مارکا:

 

  • یاریگای بێرنابیۆ بۆ ئاهەنگ و گۆڵ تۆمارکردن.
  • چیمەنی یاریگای بێرنابیۆ شایەنی ئەوەیە هەڵبگیرێتەوەو ئەمەش وا لە یاریگاکە دەکات مامەڵە لەگەڵ چالاکییەکان بە کاریگەرییەکی جیاوازەوە بکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • یان بەرشەلۆنە یان هیچ یانەیەکی تر.
  • لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی بە مەرج یانەی ئینتەرمیلان جێدەهێڵێت و دەیەوێت تەنها پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات، ئەگینا ئەو یاریزانە دەمێنێتەوە.
  • ئەم یاریزانە داوای لە یانەی ئینتەرمیلان کردووە گوێ بۆ گرێبەستی یانەکانی پاریس سانجێرمان و مانچستەرسیتی نەگرێت، ئەوانیش دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکەن.
  • ڤیدالی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە گفتوگۆ لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان دەکات لەسەر ئەو مووچەی کە دەیەوێت بۆی دابین بکات، سیمیدۆش دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی مانچستەرسیتی بکات.
  • عوسمان دیمبلی لە شوێنی راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە دەردەکەوێت، ئەمەش پاش توشبوونی بەو پێکانە قورسەی کە لە ماوەی رابردوو تووشی بوو.
  • یانەی ریاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوو دەبێتە خاوەنی 37 یاریزان و دەبێت پێش ئەوەی ریزەکانی بەهێز بکات دەستبەرداری چەند یاریزانێکی ببێت.
  • لە ئیتاڵیا سیرا ئای ئامادەیی بۆ گەڕانەوەی خولەکە لە 13ی حوزەیران دەربڕی.

 

سپۆرت:

  • راکیتچ بەهێزەوە دەخرێتە گرێبەستی پیانیچی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسەوە.
  • یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەن کە هەر راهێنان دەکەن بە بێ ئەوەی یاری دۆستانە ئەنجام بدەن و پێیان وایە یاریکردن بە بێ ئامادەبوونی هاندەر کاریگەری لەسەریان دەبێت.
  • یانەی ئینتەرمیلان لەمەولا نەرمی دەنوێنێت لە فرۆشتنی لاوتارۆ بە یانەی بەرشەلۆنە.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this