بەهۆی تەقینەوەی فڕنێکی سەموون لە کەرکوک سێ هاووڵاتی گیانلەدەست دەدەن

0
428

لەناوبازی گەرەکی دۆمیز لە شاری کەرکوک بەیانی ئەمڕۆ 14ی ئایار، فڕنێکی سەموون دەتەقێتەوەو بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی گیانلەدەستدەدەن.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە SNNی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی دۆمیزی شاری کەرکوک بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرو تەقینەوەی فڕنێکی سەموون سێ کرێکاری نێو سەموونخانەکە بەهۆی سوتانی زۆرەوە گیانلەدەست دەدەن، لەگەڵ برینداربوونی سێ هاووڵاتی دیکە، زیانی مادی بە چەند دوکانیکی نزیک لە سەموونخانەکە دەگات لەگەڵ هۆڵێکی لەشجوانی کە لەسەرەوەی سەموونخانەکە بووە .

 

بەشی بکە لە
تاگەکانکەرکوک
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this