هه‌یسه‌م جبورى: له دوو رۆژى داهاتوودا پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت

دانیشتنێكى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: كاره‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه كۆتاییان هاتووه و كۆتایی هه‌فته ده‌ستبه ده‌نگدان ده‌كرێت له‌سه‌رى، ده‌شڵێت: “پشكى هه‌رێم له‌سه‌ر رێككه‌وتنى سیاسى ماوه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هه‌یسه‌م جبورى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “سه‌رجه‌م كاره‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه كۆتاییان هاتووه و تاوه‌كو ئێستا 46 كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان”.
وتیشى: “توانیمان كورتهێنانى بودجه له 77 ترلیۆن دیناره‌وه بۆ 26 ترلیۆن دینار كه‌مبكه‌ینه‌وه، بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانیش له 16%ه‌وه بۆ 24% زیاد بكه‌ین”.
له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ته‌واوى كاره ته‌كنیكییه‌كانى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ته‌واوبوون، بۆ یه‌كه‌مجار دیوانى چاودێرى دارایی هه‌ولێر و به‌غدا به‌یه‌كه‌وه پێداچوونه‌وه‌یان بۆ سه‌رجه‌م فایله‌كان و راپۆرته‌كانى وه‌زیرى نه‌وت كردووه، ئه‌م كاره‌شیان زیاتر له چه‌ند جارێك دووباره كردووه‌ته‌وه، پشكى هه‌رێم له‌سه‌ر رێككه‌وتنى سیاسى ماوه‌ته‌وه“.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئه‌م كاره بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك بخاته به‌رده‌م هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ى مافى سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى عێراق له پرۆژه‌یاساكه‌دا جێگیر بكرێت”.
هه‌یسه‌م جبورى باسى له‌وه‌شكرد: “له دوو رۆژى داهاتوودا تاوه‌كو كۆتایی هه‌فته ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه ده‌درێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پرۆسەی خوێندن تا مانگی داهاتوو راگیرا
2020-11-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17