ئەمڕۆ لیژنەی دارایی بۆ پشکی هەرێم لە بودجە، دووبارە کۆدەبێتەوە

0
219

SNN

وا بریارە ئەمڕۆ یان سبەی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان برۆنەوە بەغداو دواین هەوڵی خۆیان بدەن بۆ جێگیرکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی 2021ی عێراق، وا بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ جارێکی دیکە لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ئەمڕۆ لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جارێكی دیكە كۆببێتەوە بۆ چارەسەركردنی چەند بڕگەیەكی ناو پرۆژە یاساكە لەوانە پرسی شایستە داراییەكانی هێزی پێشمەرگە كە دەبێت لەسەر بودجەی سیادی عێراق بێت بەوپێیەی كە ئەو هێزانە بەشێكن لە سیستەمی بەرگری عێراق، بەڵام مووچەی ئەو هێزانە لەئێستادا خراوەتە سەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەكەدا.

ئەمەو ئەگەر تێگەیشتنێكی هاوبەش دروستبوو پێدەچێت پێش كۆتایی ئەم هەفتەیە پرۆژە یاسای بودجەی (2021) لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت و بە ئەگەرێكی زۆرەوە بودجەكە لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستاندا بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this