ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ” ترەمپ بێتاوانە”

0
199

SNN

شەوی رابردوو، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا، دواجار لێپرسینەوەی لە ترەمپ كرد، بەڵام نەیتوانی تۆمەتی هاندان بۆ راپەڕینی بەسەردا بسەپێنێت و بە بێتاوان ناسرا.

لەو دەنگدانەدا 57 كەس لە دژی ترەمپ دەنگیان دا و 43 سیناتۆریش پشتیوانیان لە ترەمپ كرد، بەڵام بۆ ئەوەی ترەمپ بە تاوانبار بناسرێت، ئەوا دەبوو 67 كەس دەنگیان بدایە كە دەیكردە دوو لەسەر سێی دەنگەكان، پێشتر ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا دوو جار لێپرسینەوەی لە ترەمپ كردبوو و بۆ یەكەم جاریشە لە مێژووی ئەمەریكا سەرۆكێك دوو جار لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this