نرخى نه‌وتى خاوى به‌سره بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزبووه له ماوه‌ى ساڵێكدا

كرێكارێك له‌نێو كێڵگهیهكى نه‌وتیدا | فۆتۆ: Essam Al-Sudani / Reuters
SNN
نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى به‌سره گه‌یشته 62 دۆلار كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاستى به‌رزبوونه‌وه‌یه له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هاوشانى ئه‌و به‌رزبوونه‌وه به‌رچاوه‌ى كه نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى به‌سره به‌رزبووه بۆ 62 دۆلار و 13 سه‌نت، كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین نرخه كه نه‌وتى خاوى به‌سره به‌خۆيه‌وه بینیبێتى له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوودا.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاوى به‌سره له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ى بازاڕه‌كاندا بازاڕى وزه گه‌رموگوڕى و چالاكى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌شێوه‌یه‌ك نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برینت گه‌یشته 62 دۆلار و 43 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ى 2.11% به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆيه‌وه بینى.
هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تهكسس گه‌یشته 59 دۆلار و 47 سه‌نت، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌ڕێژه‌ى 2.11%، هاوشێوه‌ى نه‌وتى برێنت.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
یەکێتی ئەوروپا لە لێواری هەڵوەشانەوەدایە
2020-05-27 -
عوسمان دیمبلی 3 هەفتە دووردەکەوێتەوە
2020-12-06
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17