بانکی ناوەندی عێراق”هیچ مەترسییەک لەسەر داهاتی نەختینەی عێراق نییە”

0
437
SNN
بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوەیەک دەبارەی ئەو مەترسیانە دەدات کە بەهۆی قەرزەکانی عێراقەوە لەسەر داهاتی نەختینەی عێراق و دراوی قورس دروستبوون و ئاماژە بەوە دەکات، کە بەهۆی ئەوەی دووبارە کەرتی نەوت و یەدەگی نەوتی عێراقی بووژانەوەی بەخۆیەوە بینیوە مەترسی لەسەر نەختینەی عێراق نەماوە. 
ئیحسان شەمران، بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاران لە بانکی ناوەندی عێراقی ئەوەی ئاشکراکرد، قەرزەکانی عێراق هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەهای نەختینەی دۆلار نابێت لە بانکی ناوەندیدا، وە ئەو قەرزانەی کە عێراق کردوویەتی کاریگەرییەکانی کەم و سنووردارە لەسەر بانکی ناوەندی.
شەمران، ئەوەشی روونکردەوە، کە بانکی ناوەندی زۆر بر وردی ئاگای لە بەهای دیناری عێراقییەو زۆر بە وردی لەو پارانە دەکۆلێتەوە کە وەریدەگرێت، لەترسی سپیکردنەوەی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، هەورەها بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بۆ گرنگی پێدان و پەرەسەندنی شمەکی ناوخۆییە لەبەرامبەر هاوردەکاندا، لەگەڵ ئەوەشدا بووژانەوەی بازاری نەوت و بەرزبوونەوەی نرخەکەی کاریگەری باشی هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەری کورتهێنای بودجەی 2021ی عێراق، بۆیە ئەمەش دووبارە وا دەکات کە فشار لەسەر نەختینەکانی بانکی ناوەندی کەمتربێتەوە و مەترسی لەسەر نەمێنێت.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this