“لە سووریا زیاتر لە 12 ملیۆن کەس ئاسایشی خۆراکیان لە مەترسیدایە”

0
158

SNN

پرۆگرامی خۆراکی جیهانی، WFP لەبارەی رەوشی خراپی سووریاوە هۆشداری دا و رایگەیاند، 12 ملیۆن و 400 هەزار کەس ئاسایشی خۆراکیان لە مەترسیدایە و بەئەستەم ژەمە خۆراكی رۆژانەیان دەستدەکەوێت.

جێسیکا لۆوسەن وتەبێژی WFP رایگەیاند: بەگوێرەی داتا و ئامارەکانیان، کە بۆ ساڵی 2020 ئەنجامیانداوە، لەسەدا 60ی دانیشتوانی سووریا ئاسایشی خۆراکیان مسۆگەر نیە، بەراورد بە ساڵی 2019 رێژەی برسیەتی زۆر زیادیکردووە، ساڵی 2019 نۆ ملیۆن و 300 هەزار کەس لە دانیشتووانی سووریا کێشەی نەبوونی خۆراکیان هەبووە، بەڵام بۆ ساڵی 2020 ئەو ژمارەیە بۆ 12 ملیۆن و 400 هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this