سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی وادەی گەڕانەوەی ئابووری عێراق بۆ پێش دۆخی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

0
136

SNN

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگەیاند: کە ئابووری عێراق لە ساڵی 2020دا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە بە ڕێژی %11 داکشانی بەخۆیەوە بینی و وا پێشبینی دەکرێت بۆ ساڵی 2024 ئابووری ئەو وڵاتە بێتەوە جێگەی خۆی.

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکیدا بە گۆڤاری “زە ناشناڵ” راگەیاند: بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنای نەوتەوە لەلایەن وڵاتانی نەوتی بەشدار لە ئۆپیک، وای کردووە کە بەهای نەوت بگاتە نزیکەی 65 دۆلار، لەبەر ئەوەی وڵاتی عێراق یەکێکە لەو وڵاتەنە کە بە هەناردەکەری نەوت دادەنرێت، راستەوخۆ ئابوورییەکەی دەبووژێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە راپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەتی عێراق، دەستیکردووە بە دژایەتیکردنی گەندەڵی لە تەواوی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، کە ئەمەش دووبارە دەبێتە هۆی گەشەسەندی ئابووری ئەو وڵاتە و ئەو قەیرانەنە تێدەپەرێنێت کە ساڵانی رابردوو هەیبووە.

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی لە بەدواداچوونەکاندا ئاماژە بەوە دەکات کە ئابووری عێراق لە ساڵی 2021 بە رێژەی 1,2٪ گەشەسەندن بەخۆیەوە ببینێت و لە ساڵی 2022 دا ئەو رێژەیە بگاتە 3,9٪، کە گەشەسەندن لە ساڵی 2019دا لە عێراق بە رێژەی 4,5٪ بووە و ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکات کە عێراق بۆ ساڵی 2024 بگاتەوە ئەو ئاستە.

لای خۆشییەوە بانکی ناوەندی عێراق لە پرۆژە یاسای 2021ی عێراقدا بەهای دۆلاری لە ئاست دیناری عێراقی بەرزکردووە، بۆ ئەوەی دووبارە چارەسەری کورتهێنانی بودجە بکاتەو بەهێچ جۆرێک دەست بۆ نەختنەی وڵات نەبرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this