سه‌میر هه‌ورامى: ئێستا تێگه‌یشتنى باشتر هه‌یه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا

كۆبوونه‌وه‌ى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى شاندى باڵاى دانووستانكارى هه‌رێم له به‌غدا له‌گه‌ڵ هادى هامرى، سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN
وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: جگه له‌و پێشنیاره‌ى كه له‌ناو پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا هاتووه هیچ پێشنیارێكى نوێ له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم نه‌كراوه، ده‌شڵێت: ” ئێستا تێگه‌یشتنى باشتر له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى شاندى باڵاى دانوستانكارى هه‌رێم له به‌غدا له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: “گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن، له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆماندا لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق هاوڕابوون كه پێویسته چاره‌سه‌رێكى كۆتایی بۆ كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بدۆزرێته‌وه و هه‌موو ساڵێك ئه‌م كێشانه دووباره نه‌بنه‌وه”.
وتیشى: “له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆماندا هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته یاسایه‌ك هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان به‌تایبه‌ت یاساى نه‌وت و غاز”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌میر هه‌ورامى باسى كه‌شى كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان شاندى هه‌رێم و به‌غداى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “جیاوازى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مجاره‌مان له‌گه‌ڵ جاره‌كانى پێشووتر ئه‌وه‌یه، له سه‌ردانه‌كانى پێشووماندا شه‌قامى عێراقى، لایه‌نه عێراقییه‌كان و حكومه‌تى عێراق جۆرێك له ناتێگهیشتنیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێم هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا تێگه‌یشتنیان هه‌یه بۆ كێشه‌كان و هاوڕان له‌گه‌ڵمان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان”.
وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى هه‌بوونى پێشنیارى نوێ له باره‌ى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه: “تاوه‌كو ئێستا هیچ پێشنیارێكى نوێ نییه، ئه‌وه‌ى له گفتوگۆكاندا باسى لێوه‌ده‌كرێت بریتییه له‌و به‌شه‌ى كه له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق جێگیر كراوه”.
قسه‌كانى سه‌میر هه‌ورامى له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ جاسم بخاتى، ئه‌ندامى ره‌وتى حیكمه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “رێككه‌وتنى سه‌ره‌تایی كراوه بۆ ئه‌وه‌ى رۆژى شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر مادده‌كانى بده‌ن”.
وتیشى: “جیاوازییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ى تێپه‌ڕاندنى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساكه خه‌ریكه چاره‌سه‌ر ده‌بن و هه‌ولێر و به‌غدا نزیكبوونه‌ته‌وه له رێككه‌وتنى كۆتایی، به‌مزووانه ئه‌م كێشانه تێده‌په‌ڕێنین، به‌ڵام پێویسته هه‌رێمیش سووربێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشانه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شوانێك فێڵ له ئاسایش ده‌كات
2020-05-19 -
میسی بێبەرامبەر ماڵئاوایی لە بەرشەلۆنە دەکات
2020-10-19
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17