بە بەڵگەوە راستی ئەو 13 سەربازە تورکە ئاشکرا دەکرێت کە لە چیای گارە کوژران

0
1954

SNN

جۆرێک لە ناکۆکی لە نێوان هەواڵەکانی تورکیا و ئەو هەواڵانەی پارتی کرێکاران پەکەکەدا هەیە، دەربارەی ئەو 13 کەسەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە چیای گارە کوژران لە ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆی دوو، تورکیا ئاماژە بەوە دەکات ئەو کەسانە هاووڵاتی مەدەنی بوون و پەکەکە کوشتوونی، پەکەکەش دەڵێت ئەو کەسانە سەربازیی بوون و لە بواری هەواڵگریدا کاریان کردووە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی کە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK بڵاویکردوونەتەوە دەرەکەوێت کە ئەو کەسانە هاووڵاتی نین و بەڵکو سەربازن و لە بواری هەواڵگریدا کاریان کردووەو لەلایەن پەکەکەوە لە باشووری کوردستان لە ساڵی 2015دا دەستگیرکراون.

لای خۆیەوە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند: لەکاتی ئۆپراسیۆنەکانی چنگی هەڵۆی دوو لە چیای گارە، 13 هاووڵاتی مەدەنی دۆزراونەتەوە کە 12 دانەیان فیشەک بە نێوچاوەنیانەوە بوو.

وتەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەربارەی رووداوەکە:
سەرچاوەیەکی نزیک لە پەکەکە دوای رووداوەکە رایگەیاند: ئەو 13 سەربازە تورکەی کە بە بارمتە لەلایەن پەکەکەوە گیرابوون، بە مووشەکێکی فرۆکەکانی تورکیا کە لە ئەشکەوتێکی دابوو کوژران، واتا لەلایەن خودی تورکیاوە ئەو 13 کەسە کوژراون نەک پەکەکە کوشتبنی، لای خۆشیانەوە باڵی سەربازی پەکەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەوە روون دەکاتەوە کە ئەو 13 کەسەی لەلایەن تورکیاوە کوژان سەرجەمیان سەربازبوون و هەندێکیان لە بواری هەواڵگری “میت”ی تورکی کاریان کردووە لە ساڵانی رابردوودا دەستگیرکرابوون.

سکای نیوز عەرەبی لە راپۆرتێکیدا، ئاماژە بە گرتە ڤیدیۆی ئەو بەندکراوانەی تورکیا دەدات کە لای پەکەکە، وەک خودی بەندکراوەکان ئاماژەی پێدەکەن کە کەسانی سەربازین و هەندێکیان ناسنامەو وێنەشیان بە جلوبەرگی سەربازییەوە هەیە، بەڵام دوێنی سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی ئەو 13 هاووڵاتییان لەلاین پەکەکەوە کوژران کەسانی مەدەنی بوون و هیچکامیان سەرباز نەبوون.

شڤان خاپوری نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە باکووری رۆژئاوای تورکیا، بە سکای نیوزی راگەیاند: ئەو کەسانەی لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتوون و دان بەوەدا دەنێن کە کەسانی سەربازین و هەواڵگرین لە سوپای تورکیا، هەمان ئەو کەسانە کە لە ڕێورەسمی ناشتنی تەرمەکانیان وێنەکانیان لە تورکیا بەرزکرابوونەوە، ئەمەش ئەو قسەیەی ئەردۆغان بەدرۆ دەخاتەوە کە ئەو 13 کەسەی لە ئۆپراسیۆنی چنگی ‌هەڵۆدا کوژران هاووڵاتی مەدەنی بووبن. هەر 13 هاووڵاتییەکەش بە بۆردومانی بەمەبەستی فرۆکەکانی تورکیا کوژراون لە نێو ئەشکەوتێکدا.

 

کلیک بکەو گرتە ڤیدیۆکە ببینە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this