کازمی: لەگەڵ هەرێم لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنین

0
120

SNN

لەسەر داوای مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر پێکهێندراوە.

خانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان داوایکردووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێندرێت بۆ دۆزینەوەی ئەو لایەنەی کە لە پشتی هێرشەکەوەیە”.

كاتژمێر 9:30 شەوی دووشه‌ممه‌ چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كران و به‌ر چه‌ند شوێنێك كه‌وتن، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و هەشت کەسیش برینداربوون.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this