کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، 13 ملیۆن هاووڵاتی کارتی نوێی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە

0
141

SNN

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: تا ئێستا حزب و قەوارە سیاسییەکان و هاوپەیمانییەکان بەردەوامن لە خۆ تۆمارکردن، تا ئێستاش 13 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی نوێیان وەرگرتووەتەوە.

جەمانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ژمارەی حزبە سیاسییەکانی عێراق کە بۆ هەڵبژاردنی 10ی تشرنی یەکەمی ئەمساڵ خۆیان تۆمار کردووە گەیشتۆتە 238 حزب، 68 حزبی نوێ تۆمارکراوە، هەروەها 29 هاوپەیمانی نوێ پێکهێنراوە کە 4 دانەیان لە 2021دا بوو، بەڵام بە نزیکەی ژمارەی دەنگدەرانی عێراق بۆ ئەمساڵ بۆ 25 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this