بەڕێوەبەرایەتی کارەبا، بەهۆی رەشەبا بەهێزەکەوە چەند گەڕەکێکی سلێمانی بێکارەبا دەبن

SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی رەشەباوە بەشێک زۆر لە تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا زیانیان پێگەیشتووە، بۆیە چەند گەرەکێکی سلێمانی بێ کارەبا دەبێت تا تۆڕەکان چاکدەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بەهێزی رەشەباوە بەشێکی زۆری تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبای ناو شار زیانیان پێگەیشتووە و هاووڵاتیان بێ کارەبا دەبن، لە ئێستادا تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبا- هۆبەی چاکسازی لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکاندان.
شەوی رابردوو، رەشەبایەکی بەهێز لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان هەڵیکرد و لە چەند ناوچەیەکیشیان زیانی گەیاندووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
چین لە بەردەم شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنادایە
2020-05-17
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی