لە سلێمانی کچە خوێندکارێکی 16ساڵ لە نهۆمی سێیەمی خوێندنگاکەی کەوتە خوارەوە

0
1742

SNN

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ خوێندکارێک لە خوێندنگەی کوردستانی کچان لە نهۆمی سێیەمی قوتابخانەکەی کەوتە خوارەوە و باری تەندروستی زۆر ناجێگیرە”.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا بە SNNی ڕاگەیاند :بەیانی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە خوێندکارێک بەناوی سانا بەختیار تەمەنی 16ساڵە لە خوێندنگەی کوردستانی کچان لە گەڕەکی سەرکارێز لە نهۆمی 3ی خوێندنگاکەیەوە کەوتۆتە خوارەوە و تیمەکانمان چوون بە هانایەوە”.

وتیشی “ئەوکچە دۆخی تەندروستی زۆر ناجێگیرە و لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانی شۆڕش کراوە بۆ ئەوەی چارەسەری پزیشکی بۆ ئەنجام بدرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this