“ئه‌و شه‌وه‌ى هه‌ولێر مووشه‌كبارانكرا چه‌ند به‌رپرسێك له‌خۆیانه‌وه قسه‌یان ده‌كرد”

سیروان بارزانى، بەرپرسی میحوەری شەشی هێزەکانی پێشمەرگە له (مه‌خمور - گوێڕ)
SNN
به‌رپرسى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له مه‌خمور – گوێڕ رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ندێك به‌رپرس شڵه‌ژان و له‌كاتى مووشه‌كبارانكردنى هه‌ولێر له‌خۆیانه‌وه قسه‌یان كرد، ده‌شڵێت: “عێراق به‌رپرسى یه‌كه‌مه له دزه‌كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى مووشه‌كبارانى هه‌ولێريان كرد”.
سیروان بارزانى، بەرپرسی میحوەری شەشی هێزەکانی پێشمەرگە له (مه‌خمور – گوێڕ) له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا له‌باره‌ى مووشه‌كبارانكردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌ولێر رایگه‌یاند: “هێشتا لێكۆڵینه‌وه ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى كه وه‌ك سه‌كۆى مووشه‌كى به‌كارهاتووه له‌زێی گه‌وره‌وه په‌ڕیبێته‌وه، چونكه ئێستا ئاو زۆر زۆر كه‌مه ئه‌م وه‌رزه زێی گه‌وره كه به‌وێدا ره‌تده‌بێت ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه، به‌ڵام تائێستا پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه كه له‌وانه‌یه ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌وبه‌ری زێ دروستكرابێت و له‌وێوه په‌ڕیبێته‌وه بۆ ئه‌مبه‌ر، له‌و شوێنانه‌ی كه كه‌سی لێ نییه یاخود خه‌ڵكی ئه‌و دێهاتانه‌ی لێیه”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى كه داعش ئه‌نجامده‌ر و لایه‌نى به‌رپرسیارى پشت مووشه‌كبارانكردنى هه‌ولێر بێت سیروان بارزانى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “ئه‌و هێزە چه‌كداره‌ی له‌وبه‌ری گوێڕە هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقین به‌رامبه‌ر به ئێمه، واته ئه‌وه نییه بڵێن وه‌كو جاران به‌و قورساییه هێزی تیرۆریستانی داعشی لێبێت، ئه‌م كاره به‌ڕای من كارێكی ئاسان نییه، چونكه ئه‌گه‌ر تیرۆریستانی داعش ئه‌مكاره‌یان ئه‌نجامدابێت ناكرێت بڵێن له‌وێوه بیپه‌ڕێننه‌وه شوێنی تر هه‌یه، ئامانجی گرنگنتر هه‌یه له‌وبه‌ر یان له‌نه‌ینه‌وا ئیشه‌كه‌یان ده‌كرد بۆیه تۆزێك به‌دووری ده‌بینم كه تیرۆریستانی داعش ئه‌مكاره‌یان ئه‌نجامدابێت، هه‌تا پشتڕاست نه‌كرێته‌وه نا‌توانیین بڕیاربده‌ین ئیشی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه گروپێكی گێره‌شێوێنن، تیرۆریستن كه ئه‌مكاره تیرۆریستانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.
بەبڕوای بەرپرسی میحوەری شەشی هێزەکانی پێشمەرگە هێرشە موشەکیەکە بۆ سەر هەولێر بۆ فشارکردنە لە هاوپەیمانان تا بکشێنەوە لەو رووەوە دەڵێت: “به‌ڕای من ئەو هێرشە بۆ ئه‌وه‌یه فشار ده‌كه‌ن له هاوپه‌یمانان كه لێره (هەرێمی کوردستان) یاخود له عێراق نه‌مێنن، چونكه ئه‌مه جاری دووه‌مه هه‌ردوو جاره‌كه ئاراسته‌ده‌كرێت زیاتر به‌ره‌و بنكه‌كانی هاوپه‌یمانان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانان خوانه‌خواسته رۆژێك له رۆژان بڕیاری ئه‌وه بده‌ن عێراق بهجێبهێڵن، ئه‌مه ده‌بێته ماڵوێرانییه‌كی ته‌واو بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان، واته ساڵانی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، بهخراپتریش، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش رۆژانه چالاكى ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.
لەدوای هێرشەکە بەشێک لە بەرپرسان و میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوییانکردەوە کە مووشەکەکان لە قەزای دوبزەوە ئاراستەی هەولێر کراون، بەڵام دوێنێ بڵاوکرایەوە کە لەنزیک ناحیەی گوێڕی سەربە پارێزگای هەولێر موشەکەکان ئاڕاستەی هەولێر کراون، له‌و باره‌یه‌وه سیروان بارزانى ده‌ڵێت: “كه لهدوبزهوه له ناحیه‌ی سه‌ربازییه‌وه سه‌یری شوێنهكانم كردووه بێگومان هه‌ڵه بوو، هه‌ندێك به‌رپرس له‌خۆیانه‌وه قسه‌كه‌یان كرد وتیان: موشەکەکان لە دوبزەوە هاتوون به‌بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زاییان هه‌بێت، چونكه مه‌دای موشه‌كه‌كه زۆر روونه به‌و ئاراسته‌یه ده‌بێت ئه‌و شوێنه‌ی كه باسیان لێوه‌كرد 60 كیلۆمه‌تره ئه‌مجۆره موشه‌كانه ئامانج ناپێكێت و ناگاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لهدوبزهوه، واته چه‌ند به‌رپرسێك له‌خۆیه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن یاخود چاوهڕێبكهن بزانن ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان چین بڕیاریاندا و قسه‌یانكرد و وتیان: رووناكیمان بینیووه به‌ئاسمانه‌وه ئه‌و وه‌خته‌ش تۆزێك شڵه‌ژابوون وتیان هێزی زیاتر هاتۆته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دوبز و ئه‌وانه ئه‌گەرنا خۆی بێ بنه‌مابوو”.
سیروان بارزانی دەربارەی ناسنامەی ئەنجامده‌رانی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر دەڵێت: “به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی كه كردوویانه خه‌ڵكی عێراقن هه‌ر لایه‌نێك بێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه عێراقین خه‌ڵكێكی بیانی ئه‌مكاره‌ی پێناكرێت و نه‌یكردووه، به‌ڵام سه‌ر به‌چ گروپێكن تائه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رنه‌چێت نا‌توانیین ئێمه تۆمه‌تی لایه‌نێك بكه‌ین، به‌ڵام به‌دڵنییایه‌وه و بهپشتڕاستی ده‌ڵێم هه‌ركه‌سێك ئه‌نجامی داوه عێراقین سه‌ر به‌چ لایه‌كن و كێ هانیداون ئه‌مه شتێكی تره”.
بارزانی بەرپرسیاریه‌تی دزەپێکردنی ئەو ئۆتۆمبێلە بەموشەکەوە ده‌خاته ئەستۆی هێزە عێراقیەکان و لەو روەوە دەڵێت: “ئێستا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه خۆی ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك یاخود گروپێكی تیرۆریستی لای هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌ژێر دامودەزگای ئه‌منی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بچێت به‌ره‌و شوێنێكی عێراق و هێرشبكات، ئه‌وه بێگومان ئه‌و وه‌خته هه‌رێمی كوردستان لێی به‌رپرسیاره، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه كه ئێستا كراوه عێراق لێی به‌رپرسیاره، چۆن ده‌بێت ئه‌م هه‌موو گروپانه بێن و بپه‌ڕنه‌وه و ئه‌مجۆره مووشه‌كه‌یان ده‌ستكه‌وتبێت، هێزی عێراق به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌می له‌ئه‌ستۆیه، چونكه وه‌كو وتم: ئێمه سه‌نگه‌رمان نییه وه‌كو كاتی داعش سه‌رتاسه‌ر هه‌موومان خه‌نده‌ق و پێشمه‌رگه‌مان لێ دانابوو كه‌هیچ كه‌سێك نه‌په‌ڕێته‌وه ئێستا ئێمه یه‌ك وڵاتین و له‌شوێنه‌كان سه‌نگه‌رمان نییه له‌گه‌ڵ عێراقدا.”
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەسایەتیەکی دیاری هۆزی عوبێد رفێندرا
2020-05-09 -
ئەم هەفتەیە دەرمانە روسییەکە دەگاتە عێراق
2020-06-23
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17