
کێڵگە نەوتێکی عێراق
SNN
موزھر ساڵح، راوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ 75 دۆلار کورتھێنان لە بودجە نامێنێت و ئەو دۆخەی کە ئێستا عێراقی تێدایە چارەسەر دەبێت.
موزهر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد: بۆ ئەوەی عێراق لەم دۆخی کورتهێنانی بودجەیە رزگاری ببێت پێویستە دووبارە بەهای نەوت بڕواتەوە 75 دۆلار، راستەخۆ کاریگەری ئەرێنی لەسەر بودجە دەبێت و کورتهێنانیش نامێنێت.
ئەوەشی روونکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەردەوام نرخی نەوت رووی لەبەرزبوونەوە کردووە و بۆ ئەمڕۆ چوارشەممەش نرخی نەوتی برێنێت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و ھەر بەرمیلێک بە 63.58 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ھاوکات نەوتی خاوی ئەمریکاش بەرزبووەوە و بە 60 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆتۆمبێلێك تونێلى دهربهندیخان دادهخات
2020-08-10
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17