
حەسەن رۆحانی
SNN
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکاوە 8 جار داوای لێکراوە بۆ دانوستان لەبارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی و زیادکردنی خاڵی دیکە بە دانوستانەکان لەبارەی پرسی مووشەکی ئێران و داواکەیان رەتکردووەتەوە.
ئەو قسانەی حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کابینەکەیدا بوو راشیگەیاند: وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک لەبارەی بەرنامە مووشەکییەکان دانوستان ناکات و هیچ خاڵێکیش بە رێککەوتنی ئەتۆمی زیاد یان کەم ناکەن.
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ سێشەممە 16/2/2021 ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، دەرگای دپلۆماسی بەڕووی ئێران کراوەتەوە و ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ پابەندییەکانی بە رێککەوتنەکان، ئەمەریکاش هەمان هەنگاو دەگرێتەبەر.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
لە سعودیە ژیان ئاسایی بووەوە
2021-03-07 -
پاپا فرانسیس بەرەو موسڵ بەرێکەوت
2021-03-07
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17