“شاندی هەرێم و بەغدا نزیکن لە بەندی رێککەوتن لەسەر بودجەی 2021ی عێراق”

0
533

SNN

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و لیژنەی دارایی لە ئەنجموونەی نوێنەران خەریکە دەگەنە رێککەوتن لەسەر بودجەی 2021ی عێراق.

هەورامی روونیشیکردەوە: قوباد تاڵەبانی بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق و سەرۆکی حزب و کوتلەکانی نێو پەرلەمان، بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک لە نێوان هەرێم و بەغدا، لەکاتی ئێستاشدا دەرگاکانی لێکنزیکبوونەتەوە لە نێوان بەغدا و هەرێم بەتەواوەتی کراوەن.

چەند رۆژێک پێش ئێستا دووبارە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی چوونەوە بەغدا بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لیژنەی دارایی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، لای خۆشییەوە دوێنێ چوارشەممە، ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: شاندی هەرێم و بەغدا بە تەواوی لێکنزیک بوونەوتەوە و پێدەچێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق بدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this