
دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
دوو بانكى نێوده‌وڵه‌تى و چه‌ند شاره‌زایه‌كى بوارى نه‌وت پێشبینى ده‌كه‌ن له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته 100 دۆلار، به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى (جى پى مۆرگان چه‌یس)یش ده‌ڵێت: “پێشبینى ده‌كه‌ین نرخى نه‌وت بۆ زیاتر له 100 دۆلار به‌رزبیته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رۆژنامه‌ى (فاینانشیاڵ تایمز)ى ئه‌مریكى له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانییه‌وه له هه‌ردوو بانكى نێده‌وڵه‌تى (جى پى مۆرگان چه‌یس) و (گۆڵدمان ساچس) بڵاویكرده‌وه، “به‌پێى ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ى كه شیكهرهوهكانیان كردوویانه هاوشان له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا و به‌كارهێنانى ڤاكسینى كۆرۆنا له جیهاندا پێشبینى ده‌كه‌ن له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه‌كانى وزه‌ى جیهاندا بگاته 100 دۆلار”.
له ساڵى 2014ه‌وه نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهاندا نه‌یتوانیووه بگاته 100 دۆلار، له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرترین به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیووه، ئه‌مڕۆش له درێژه‌ى ئه‌و به‌رزبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌ى كه له ماوه‌ى یه‌ك مانگى رابردوودا ده‌ستیپێكردووه نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته 64 دۆلار و 42 سه‌نت، هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكسس گه‌یشته 61 دۆلار و 27 سه‌نت له بازاڕه‌كانى جیهاندا.
له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت كریستیان مالێك، راوێژكار له‌بانكى جى پى مۆرگان هه‌فته‌ى پێشوو له میانى به‌شداریكردنى له كۆنفرانسێكى ئابووریدا وتى: “پێشبینى ده‌كه‌ین نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته 100 دۆلار و زیاتریش”.
هاوكات جیۆفرى كێرى، شیكه‌ره‌وه له بانكى گۆڵدمان سێچس له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بینین نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ 80 دۆلار و زیاتریش به‌رزده‌بێته‌وه”.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت سوودى ئابوورى زۆر گه‌وره به وڵاته ههناردهكهرهكانى نه‌وت ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه ئابوورییه‌كه‌یان زیانى به‌ركه‌وت، به‌تایبه‌ت وڵاتانى هاوشێوه‌ى عێراق كه به‌ڕێژه‌ى 80% داهاتیان پشت به نه‌وت ده‌به‌ست.
له‌و باره‌یه‌وه موزھر ساڵح، راوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق له چه‌ند رۆژى رابردوودا رایگەیاند: “بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ 75 دۆلار کورتھێنان لە بودجە نامێنێت و ئەو دۆخەی کە ئێستا عێراقی تێدایە چارەسەر دەبێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17