
SNN
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە یانز ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ رایگەیاند ئەركی هێزەكانیان لە عێراق فراوان دەكەن و 3500 سەربازی تری بۆ دەنێرن، لە كاتێكدا ئێستا ناتۆ تەنها 500 سەربازی لە عێراقدا هەیە.
ستۆڵتنبێرگ لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد ژمارەی هێزەكانیان لە عێراق هەشت هێندەی ئێستا زیاد دەكەن و بڵاوەپێكردنی جوگرافیی هێزەكانیشیان بەرەو دەرەوەی بەغدای پایتەختی فیدراڵی دەبەن.
ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوە کرد کە ئاستەنگێکی زۆر لە بابەتی ئەفغانستان-دا ھەیە و “بژاردەی ئاسان” نییە و وتی، “لەم قۆناغەدا دوایین بڕیارمان لەسەر داھاتووی بوونمان لە ئەفغانسان نەدا. لەگەڵ ئەوەشدا بە نزیکببونەوە لە ١ی ئایاردا، ھاوپەیمانەکانی ناتۆ بەردەوام دەبن لەسەر راوێژ و ھەماھەنگییەکانیان”.
ستۆڵتنبێرگ ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە لە ماوەی رابردوودا ناتۆ بە رێژەیەکی جیددی ژمارەی سەربازەکانی لە ئەفغانستان کەمکردووەتەوە و رایگەیاند لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆری ئەو 10 ھەزار سەربازەی ناتۆ کە لە ئەفغانستانن سەربازی ئەمریکی نین بەڵکو سەربازی ھاوپەیمانەکانی ناتۆن لە ئەوروپا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
زیدان قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی سڤییا کرد
2020-12-04
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17