
مزگەوتێک لە کۆریای باشوور
SNN
ئەمڕۆ هەینی یەکێتیی موسڵمانانی کۆریای باشوور رایگەیاند “بەشێوەیەکی کاتیی هەموو مزگەوتەکانی وڵات دادەخرێن وەک خۆپارێزییەک لە پەتای کۆرۆنا”.
یەکێتییەکە کە بارەگاکەی لە شاری سیئۆلە، بڕیارەکەیان پاش داخوازییەکی لایەنی تەندروستیی کۆریای باشوور داوە کە داوایانکردبوو تا کۆتایی مانگی شوبات مزگەوتەکان دابخەن.
تا رۆژی هەینی و بەپێی دوایین ئامار، 44 نوێژخوێن لە کۆی مزگەوتەکانی کۆریای باشوور تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هۆکارەکەشی پابەند نبوونی موسڵمانانی مزگەوتی ئان سان بووە لە باشووری سیئۆل بە رێنماییەکان.
فەرمانگەی تەندروستیی سیئۆل رایگەیاندووە “دوای ئەو حاڵەتە، ڤایرۆسەکە گواستراوەتەوە بۆ هەریەک لە مزگەوتەکانی یۆنگ ئین و بینگتیک و داجۆن-یش.
لە کۆریای باشوور 86 هەزار حاڵەتی تووشبوون هەیە و 76 هەزار چاکبوونەتەوە و 1550 کەسیش تائێستا بە پەتاکە مردوون.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دواخرا
2021-01-14
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17