قوباد تاڵەبانی: تا گەیشتن بە ڕێككەوتن كۆبوونەوەكان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبن

شاندی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێم به سهرۆكایهتى قوباد تاڵەبانی | فۆتۆ: ئهژى عومهر
SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت: كۆبوونەوەكانیان لە بەغدا بەردەوامدەبن تاكو دەگەنە ڕێككەوتن لەسەر شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ كوردسات نیوز ڕایگەیاندووە “تا گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر پشكی هەرێم و شایستە داراییەكان كۆبوونەوەكانمان لە بەغدا بەردەوام دەبن”.
وتیشی: “بە هەموو لایەنەكانیان ڕاگەیاندووە كە پابەند دەبن بە یاسا و دەستور و ئەوەی ئەركی حكومەتی هەرێمە جێبەجێیدەكەن، لە بەرامبەر ئەو پابەندییە دەبێت تەواوی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و مافەكانی مووچەخۆران دابینبكرێت”.
قوباد تاڵەبانی لە بارەی كەیسی گیراوانی دهۆك، ڕایگەیاند: ئەو بابەتە پرسێكی یاساییە، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی گومانی لای هاووڵاتیان درووستكردووە و ئەوەش دەبێتە مایەی لەكەداركردنی ناو و ناوبانگی هەرێمی كوردستان.
تاڵەبانی داوایکردووە داواكاری گشتی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و لە دادگای پێداچوونەوەشدا بڕیاری دروست بدرێت كە تێیدا سەروەری یاسا و ئازادی و دیموكراسی پارێزراو بێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17