بەمەبەستی ئاشتەوایی سیاسی، ئەمریکا هەنگاوێکی نوێ لە سوریا دەنێت

0
208

SNN

بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی دۆخی ئاڵۆسکاوی سیاسیی سوریا، ئەمریکا نێردەیەکی تایبەت دیاریدەکات کە لە ساڵی 1999ەوە هاتووەتە ناو سیاسەت و چاودێری دۆخی وڵاتانی عێراق و جەزائیر و تونس بووە پێشتر.

ئیدارەی نوێی ئەمریکا نیازی وایە فشارەکانی زیاد بکات بەمەبەستی ئاشتەوایی لە سوریا و بۆ ئەوەش ئیمی کترۆن-ی وەک نێردەی خۆی بۆ دۆخی سوریا دیاریکردووە.

بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە “ئیمی پێشتر لە نووسینگەی کاروباری شام بەڕێوەبەر بووە لە ساڵی 2016دا تا ساڵی 2019”.

هاوکات لە ساڵی 1999ەوە دپلۆماتکارە و لە ئەسیوبیا و میسڕ و قەتەر و سلڤادۆر کاری کردووە وەک نێردە و کارمەندی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی.

ئەو نێردە تازەیەی ئەمریکا بۆ سوریا پێشتر وەک چاودێریش بەسەر هەریەک لە وڵاتانی عێراق و تونس و جەزائیرەوە ئەرکی بینیوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this