“وەزیری دەرەوەی سوید لەسەر زیندانیکردنی رۆژنامەنووسانی بادینان هەڵوێستی دەبێت”

0
331

SNN

بەگوێرەی چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤ لە سوید، لەسەر کەیسی زیندانیکردنی پێنج رۆژنامەنووس لە بادینان وەزیری دەرەوەی سوید سەردانی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات و هەڵوێستی فەرمی وڵاتەکەی نیشانبدات.

قادر نادر چالاکوانی کورد لەوڵاتی سوید کەهاوکات بەرپرسی لقی سویدی ڕێکخراوی حەڤدەی شوباتە بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید بۆ یه‌كه‌مجار دێته‌ ناو په‌رله‌مانی سوید پەرلەمانتار ئامینه‌ كاكه‌ باوه‌ كۆمه‌ڵێك پرسیاری لێده‌كات وه‌یه‌كه‌مجاره‌ وه‌زیرێكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپی دێت له‌سه‌ر مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان قسه‌ و باس ده‌كرێت.

هەروەها وتیشی نامەیەکی ناڕەزایی ئەو پەرلەمانتارە بەڕەچەڵەک کوردە لە ماڵپەڕی پەرلەمانی سوید بڵاوبووەتەوە. راشیگەیاند: سەبارەت بە بۆچونی فەرمی حکومەتی سویدی، ئێمه‌ دوامانكردووه‌ له‌گه‌ڵیان دابنیشین هێشتا شته‌كان ته‌واو نه‌بووه‌ ڕۆتینیاتی ئه‌وروپا به‌ڕۆژێك و دوو ناكرێت و كات داده‌نرێت به‌ڵام خه‌تی گشتی هه‌مووی دڵنیام دژی زیندانی کردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانە، هەروەها لە میدیای سویدەوە ئەو کەیسە باسکراوە.
سزادانی پێنج رۆژنامەنووسی بادینان بە شەش ساڵ زیندانی، لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە نیگەرانی بەشێک لەلایەنەکانی دروستکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this