
SNN
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی بەستنی چوارەمین کۆنگرەی کۆمەڵەوە پیرۆزبایی لەو حزبە و سەرۆکەکەی دەکات و دەشڵێت: ” لە ھەمووکات زیاتر پێویستمان بە یەكێتییەكی نیشتمانی هەیە”
دەقی پەیامەکەی:
برای بەڕێزمان مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.
بەڕێزان لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بەبۆنەی بەستن و سەرکەوتنی چوارەمین كۆنگرەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر وەك سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین.
بەستنی كۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەکاتێکدایە کە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە رووبەڕووی چەندین گرفتی سیاسی، ئابووری و قەیران بووەتەوە و لە ھەمووکات زیاتر پێویستمان بە یەكێتییەكی نیشتمانی، لێکتێگەیشتن و زمانی ھاوبەش ھەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان تاوەكو پێکەوە خزمەتێکی شایستەتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین و داکۆکی لە مافە دەستووریی و یاساییەکانمان بکەین.
کۆمەڵی دادگەری لە ھاوکێشە سیاسییەکاندا رۆڵی گرنگ و هاوسەنگی بینیوە و بەشداربووە لە بەھێزکردنی قەوارەی ھەرێم، کە ئەمەش جێگەی ستایش و بەرز نرخاندنە.
ئەمڕۆش دوای سەرکەوتنی کۆنگرە و ھەڵبژاردنەوەی جەنابتان ئەرکی سەرشانتان قورسە و ئومێدەوارین ھەمان رۆڵی رابردوو ببین و هاندەرێکی باشتربێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی سیاسیی نێوانمان و سەرخستنی ئیرادەی چاکسازی راستەقینە و زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و پێداچوونەوە بە سیستمی بەڕێوەبردن و باشکردنی گوزەرانی خەڵک و چەسپاندنی لامەرکەزی و گەڕانەوەی متمانە لەنێوان ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکاندا.
لەم بۆنەیەدا بەدەرفەتی دەزانم جەختبكەمەوە ئێمە لە سەرۆکایەتیی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە چاوی ڕێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی ھێزە سیاسییە کوردییەکان دەڕوانین و لەگەڵ ئەوەداین پێکەوە ھەموومان ئەزموونی ھەرێمەکەمان باشتربکەین و جیاوازی سیاسی و بۆچوونە جیاوازەکانیشمان بخەینە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و بەرەیەکی نیشتمانی یەکگرتوو پێکبھێنین و یەک پەیامی نەتەوەیی ئاڕاستەکراوی کوردستانی بگەیەنینە بەغدا و ناوچەکە. بەرژەوەندی خەڵک و ژیان و گوزەرانیان خەمی لەپێشینەی کارکردنمان بێت و چیتر رێگەنەدەین بەرژەوەندی حزبی، ململانێی سیاسی بڕیار لە چارەنووس و بژێوی ژیانی خەڵک بدات. بۆ ئەوەش ھیمەت و رۆڵی بەڕێزتان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە گرنگ دەزانین.
دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەین
شاد و سەرفرازبن
براتان
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
كاماچۆ: رامۆس یاریزانێكی دهگمهنه
2020-06-09
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17