
SNN
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، وڵاتەکەی بەشداری لە بەهێزکردنی کارەکانی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق دەکات و لەو چوارچێوەیەدا، ژمارەیەک سەربازی دیکە رەوانە دەکات.
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پشتیوانی لە عێراقێکی ئارام و سەقامگیر دەکەین.ئاماژەی بەوەشکرد: زیادکردنی ژمارەی سەربازانی ناتۆ لەسەر داوای حکومەتی عێراق بووە.
وتیشی: هەر هێرشێک بۆ سەر ئەندامانی ناتۆ هێرشە بۆ سەر ئەمریکا و کاردەکەین بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوپەیمانان.
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: ئەمریکا چیدیکە پاڵپشتی لە ئۆپراسیۆنی سعودیە بۆ سەر یەمەن ناکات.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی