“چه‌ند مانگێكه‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌كاتێكدا ئه‌وان به‌شێك نین له‌م كێشه‌یه”

0
753

SNN

سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: چه‌ند مانگێكه‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌كاتێكدا ئه‌وان به‌شێك نین له‌م كێشه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیوادارین پرۆژه‌یاساى بوجه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان تێبپه‌ڕێنرێت، ده‌شڵێت: “به‌هیواین له‌گه‌ڵ هه‌رێم بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن”.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى گه‌یشتنه‌ شارى سلێمانى به‌ مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمى رۆژى شه‌هید كه‌ بڕیاره‌ پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ ته‌لارى هونه‌ر له‌ سلێمانى به‌ڕێوه‌بچێت.

یه‌كه‌مین وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى مه‌زارى سه‌رۆك مام جه‌لال بوو، له‌دواى نووسینى وته‌ى خۆى له‌ ده‌فته‌رى یاده‌وه‌رییه‌كانى ئارامگه‌كه‌دا  كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند: “له‌ده‌ستدانى فه‌خامه‌تى سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ عێراق گه‌وره‌بوو، چونكه‌ ئه‌و تاكه‌ كه‌س بوو كه‌ خه‌مى سه‌رجه‌م گه‌لى عێراق و كوردستانى هه‌بوو، هه‌مووان له‌ ده‌ور‌ى یه‌كترى كۆده‌كرده‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئێستا له‌ژیاندابووایه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ رێڕه‌وى كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى تر بوون”.

وتیشى: “خۆشحاڵم كه‌ ده‌بینیم كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ى گه‌نج له‌ ئێستادا له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ى ئه‌و یه‌كێتى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، چونكه‌ بۆ ئێمه‌ یه‌كێتى هه‌میشه‌ هاوپه‌یمانێكى گرنگه‌”.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا عه‌مار حه‌كیم باسى پرسى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غداى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هیوادارم بگه‌ینه‌ رێككه‌وتنى كۆتایی و پرۆژه‌یاساى بودجه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان تێبپه‌ڕێنرێت”.

عه‌مار حه‌كیم ئاماژه‌ى به‌ كێشه‌ى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانیش كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “به‌داخه‌وه‌م كه‌ مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم چه‌ند مانگێكه‌ دواده‌كه‌وێت و دابه‌شنه‌كراوه‌، له‌كاتێكدا ئه‌وان به‌شێك نین له‌م كێشه‌یه‌”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this