سەباح هەورامی: جارێکی دیکە لە سلێمانی کەرەنتینە راناگەیەنرێتەوە

0
627

SNN

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت: “سەرەتای مانگی ئازار دەستپێکی سەرهەڵدانەوەی جارێکی دیکەی شەپۆلی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان”.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا د. سەباح هەورامی ئەمڕۆ شەممە وتیشی: “دۆخی کۆرۆنا لە سلێمانی لە پار ئەم وەختە باشترە و ئەوانەشی تووشبوون زۆرینەیان لە دەرەوەی شاری سلێمانی هاتوون”.

ئاشکراشیکرد “وەک پارێزگای سلێمانی پشکنینی تەواو بۆ ئەو رێستۆرانت و شوێنە گەشتیارییانە دەکەین کە گەشتیار زۆر سەردانی دەکەن و پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات، چونکە سلێمانی بە بێ وەرگرتنی ڤاکسین نیوەی دانیشتوانەکەی وەک ئەوە وایە پێکوتەیان پێدرابێت”.

سەباح هەورامی وتیشی: “جارێکی دیکە پێمانوانییە پارێزگای سلێمانی کەرەنتینە رابگەیەنێتەوە و پێمانخۆشە هاتووچۆ لەنێوان شارەکان رابگیرێت، راشیگەیاند “لە چەند رۆژی داهاتوودا ڤاکسینە جیهانییەکە دەگاتە شاری سلێمانی”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this